سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له چاوپێكه‌وتنێكدا هیوای خواست كه له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوو ئیسرائیل بكه‌وێته سه‌ر پێی خۆی و چیتر پشت به پشتیوانی سه‌ربازی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌به‌ستێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ته‌لئه‌بیب خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو.
بنیامین
نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له به‌رنامه‌ی 60 خوله‌ك له كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوزی ئه‌مه‌ریكی گوتی، ده‌مه‌وێ پشتیوانی دارایی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاریكاری سه‌ربازی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ سفر كه‌م بكه‌مه‌وه.
زیاتر گوتی، ئیسرائیل ئێسته ساڵانه 3.8 ملیار دۆلار وه‌ك هاریكاری سه‌ربازی له ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت، واشنتن ڕه‌زامه‌ندی داوه كه له ماوه‌ی 2018 تا 2028 به بڕی 38 ملیار دۆلار كۆمه‌ك و هاریكاری سه‌ربازی پێشكه‌شی وڵاته‌كه‌ی بكات.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی، به دڵنیاییه‌وه ئێسته كاتێكی گونجاوه بۆ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه داراییه‌كان له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، من چاوه‌ڕوانی كۆنگرێسی داهاتوو ناكه‌م و له ئێسته‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌م.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ریه‌ك له كۆماری و دیموكراته‌كان هاوڕابوون له‌وه‌ی ساڵانه كۆمه‌ك و هاوكاری سه‌ربازی به بڕی ملیاران دۆلار پێشكه‌شی ئیسرائیل بكه‌ن، به‌ڵام هێرشه زۆر و بكوژه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه ڕای گشتی ئه‌مه‌ریكا و به‌شێك له كۆنگرێسمانانی گۆڕیووه و ناڕه‌زایی توند له كۆنگرێس و له نێو شه‌قام دژی ئیسرائیل و كۆمه‌كر دنی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بوونی هه‌یه.