"لەگەڵ دیمەشق ڕێككەوتووین تابلۆی سەر دامەزراوەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بە كوردی و عەرەبی بێت"

:: PM:12:46:11/05/2026 ‌
فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕای گەیاند: لەگەڵ دیمەشق ڕێككەوتووین تابلۆكانی سەر دامەزراوەكانی ڕۆژئاڤای كوردستان بە كوردی و عەرەبی بێت.

مەزڵووم عەبدی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی هاوار، باسی لەوە كردووە: ئەو كێشەیەی لەمدواییانەدا بەهۆی تابلۆی سەر باڵەخانەی دادگای حەسەكە ڕووی دا، بەربەستێكە لە بەردەم ڕێككەوتنی یەكگرتن لەگەڵ دیمەشق.

گوتیشی: لیستی ناوی دەسەڵاتی دادوەریی ئیدارەی خۆسەر پێشكەشی دیمەشق كراوە، ئێستە سەرقاڵی كردنەوەی داودەزگاكانی دادوەرین لە ڕۆژئاڤای كوردستان.

ئاماژەی بەوەش كرد: لەسەر ئەوە ڕێككەوتووین كە لە ناوچە كوردنشینەكان تابلۆكانی سەر دامەزراوەكان بە عەرەبی و كوردی بنووسرێن و دامەزراوەی داوەری لە ناوچەكانی ڕۆژئاڤا بكرێنەوە.



وشە - سۆران عەزیز