عەلی زەیدی سەردانی هەولێر دەكات

:: PM:04:23:11/05/2026 ‌
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، سەردانی هەولێر دەكاتەوە و كار بۆ باشتركردنی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات.

سەرچاوەیەك لە نووسینگەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، بە كەناڵی كوردستان24ی راگەیاندووە، دوای پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، زەیدی سەردانی هەولێر دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە كە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو كار بۆ باشتركردنی پێوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و چارەسەركردنی كێشەكان دەكات.

رۆژی دووی ئەم مانگە، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بۆ یەكەمجار سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن مەسروور بارزانیی سەرۆك وەزیرانی كوردستانەوە پێشوازی لێ كرا.

جێی ئاماژەیە كە پێنجشەمی رابردوو، عەلی زەیدی، كارنامەی وەزاریی حكوومەتی نوێی عێراقی پێشكەش بە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمان كرد.


وشە - وشه‌