ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه یه‌كێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی له سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو نیسان/ئه‌پریل به‌شداربووه له بۆردمانكردنی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و پاڵاوگه‌یه‌كی ئێرانی به ته‌واوی وێران كردووه.
ڕۆژنامه‌ی
وۆل ستریت جۆرنال بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه بۆردمانه‌كه‌ی ئیمارات به نهێنی بووه و تا ئێسته ددانی پێدا نه‌ناوه و ئامانجی بۆردمانه‌كه‌یش پاڵاوگه‌یه‌كی پاڵاوتنی نه‌وت بووه له‌سه‌ر دوورگه‌ی لاوانی ئێران له سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو و هاوكات بووه له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی داوه، بۆردمانه‌كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی ئاگرێكی گه‌وره له پاڵاوگه‌كه و به‌شێكی زۆری توانای به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی پاڵاوگه‌كه‌ی په‌كخستووه.
له‌و كاته‌ی پاڵاوگه‌كه بۆردمانكرا، ئێران به فه‌رمی پشتڕاستی كرده‌وه و له تۆڵه‌ی ئه‌مه‌یش به درۆن و مووشه‌ك ئیمارات و كوێتی بۆردمان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر به‌و هێرشه ده‌رنه‌بڕیووه، له كاتێكدا هه‌ڵمه‌ته‌كه له سه‌روبه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بوو له نێوان واشنتن و تارانه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه به هێمنی و نهێنی پێشوازی له به‌شداری ئیمارات و هه‌ر وڵاتێكی تری كه‌نداو كرد كه بێنه ڕیزی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ بۆردمانكردنی ئێران.