وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی هێرشێك بۆ سه‌ر سوپا له ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه دوو سه‌رباز كوژران و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و پێوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا هاتووه، چه‌كدارانی نه‌ناس ئۆتۆمبێلێكی سوپای سووریایان له ڕۆژئاوای ناوچه‌ی "صوامع العالیه" له ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه كرده ئامانج، به‌وهۆیه‌وه كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه.
له
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه زانیاری زیاتر و وردتر له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه نه‌خراوه‌ته ڕوو، به‌ڵام شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ری زۆره پاشماوه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌م كرده‌یه‌یان ئه‌نجام دابێت، به تایبه‌ت له ماوه‌ی ڕابردوو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیا جیای سووریا هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی سه‌ر دیمه‌شق و چه‌ندان سه‌ربازیان كوشت و برینداریان كردن.
هاوكات ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی پێشووی خسته ئه‌ستۆی خۆی و شه‌ڕكردن دژی حكوومه‌ته‌كه‌ی شه‌رعی به حه‌لاڵ ناوبرد. به‌ڵام له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه نوێیه تا ئێسته هیچ ڕاگه‌یه‌نراوێكی نه‌بووه و به‌رپرسیاریه‌تی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی.
پێشتر ئه‌بو حوزه‌یفه‌ی ئه‌نساری گوته‌بێژ به ناوی رێكخراوی تیرۆریستی داعش نامه‌یه‌كی ده‌نگی بڵاوكرده‌وه و تێیدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه سووریا پێشتر له ژێر ده‌ستی ئێران بوو و ئێسته‌یش كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌ستی توركیا، بۆیه ده‌ست به قۆناغێكی تری شه‌ڕ و ئۆپراسیۆن له ناو وڵاته‌كه دژی حكوومه‌تی ئێسته‌ی سووریا ده‌كه‌ن.