دوای چەندان ساڵ لە وشكبوون و تێكچوونی ژینگەیی، ئاستی ئاوی گۆلی ورمێ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و ڕیكۆردی شەش ساڵی ڕابردوو دەشكێنێت.
بەرپرسانی ژینگە لە ئێران ڕایان گەیاند، لە چەند مانگی ڕابردوودا بڕی 30 ملیۆن مەتر سێجا ئاو ڕژاوەتە ناو گۆلی ورمێ، بەوەش ئاستی ئاوی گۆلەكە بەرزبوونەوەی پێوانەیی لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا تۆمار كردووە.
ڕەزا ڕەحمانی بەرپرسی تیمی ڕزگاركردنی گۆلی ورمێ ئاشكرای كرد، بەهۆی زیادبوونی ئاستی بارانبارین و گرتنەبەری چەند ڕێكارێكی تەكنیكی، دۆخی گۆلەكە ڕووی لە باشبوون كردووە.
هەروەها پارێزگاری ورمێ هۆكاری ئەم دۆخەی بۆ پاككردنەوەی جۆگەكان، دابینكردنی مافی ئاوی گۆلەكە و پڕكردنەوەی زۆنگاوەكان گەڕاندەوە. دووپاتیشی لەسەر بەردەوامیی چاكسازی لە شێوازی ئاودێری و كشتوكاڵ كردووەتەوە.
وشكبوونی ئەم گۆلە ساڵانێكی زۆرە بووەتە جێگەی نیگەرانیی خەڵك و چالاكانی ژینگە، ئەم گۆڕانكارییەش بە خاڵێكی ئەرێنی بۆ پاراستنی ناوچەكە دادەنرێت.