ئه‌فسه‌رێكی باڵای سوپای ععێراق ئاشكرای كرد، كه هێزێكی نه‌ناسراو له ئاسمانه‌وه له ئادار/مارسی ڕابردوو دابه‌زیوونه‌ته سه‌ر خاكی بیابانه‌كانی نه‌جه‌ف، ئه‌و هێزه‌یش ئیسرائیلی بوون و چه‌كی ئه‌مه‌ریكییان هه‌ڵگرتبوو، هێزه‌كانی عێراق ده‌سبه‌جێ جووڵه‌یان بۆ شوێنه‌كه كرد، به‌ڵام دوای كه‌متر له 48 سه‌عات، هێزه‌كان له‌وێ نه‌مابوون و هیچ شوێنه‌وارێكی بنكه‌ی سه‌ربازیشی بوونی نه‌بوو.
فه‌ریق روكن عه‌لی ئه‌لهاشمی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ربه‌لا گوتی، هێزه‌كانی ته‌ناهی به خێرایی گه‌یشتنه شوێنی دابه‌زینی هێزه بیانییه‌كه و شوێنپێكانیان هه‌ڵگرتبوون.
پێشتر حكوومه‌تی
عێراق بڵاوی كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ هێزێكی نه‌ناسراو له بیابانه‌كانی نه‌جه‌ف ڕووبه‌ڕووبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له ژێر پشتیوانی چڕی ئاسمانی ئه‌و هێزه له ناوچه‌ی نه‌خیب كشاونه‌ته‌وه و ئێسته‌یش هیچ هێز و بنكه‌یه‌كی بیانی له ناوچه‌كه بوونی نییه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕه‌تی كرده‌وه هیچ بنكه و هێزێكی بیانی له ناوچه‌كه بوونیان هه‌بووبێ و هه‌بێت، به تایبه‌ت له بیابانه‌كانی نێوان كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و له ناوچه‌ی نوخه‌یب.
پێشتر ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكی له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه هێزه تایبه‌ته‌كانی ئیسرائیل بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كاتی‌یان له ناو خاكی عێراق به نهێنی داناوه، له‌و كاته‌ی كه شه‌ڕ له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بوونی هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری كه‌وتنی فڕۆكه‌كانیان له ناوچه‌كه نزیك بن و بتوانن به خێرایی فڕۆكه‌وانه‌كان ڕزگار بكه‌ن.