ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شی جین پینگی سه‌رۆكی چین پێشوازی له دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد و دیداری لووتكه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات له هۆڵی گه‌وره‌ی گه‌ل له په‌كینی پایته‌خت ده‌ستی پێ كرد.
تره‌مپ گه‌یشته هۆڵی گه‌وره‌ی گه‌ل بۆ ده‌ستكردن به گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شی له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا، دوای گه‌یشتنیشی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی چینه‌وه پێشوازی لێكرا و به‌یه‌كه‌وه ته‌وقه‌یان كرد، هاوكات شاندێكی ئه‌مه‌ریكی كه له وه‌زیری ده‌ره‌وه ماركۆ رۆبیۆ و وه‌زیری به‌رگری پیت هێگسه‌س و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پێشوازی تره‌مپ بوون.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له دیداری لووتكه‌ی په‌كین و واشنتن كۆمه‌ڵێك دۆسیه بخرێنه به‌رباس و گفتوگۆ، گرنگتریان جه‌نگی ئێران و بازرگانی و ژیری ده‌ستكرد و تایوانه.
سه‌رۆكی چین له ده‌ستپێكی دیداری
لووتكه گوتی، من باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رووی قه‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوانمان، هاوكات جێگیری پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتن به كارێكی به سوود بۆ ته‌واوی دنیا ناوبرد و دووپاتی كرده‌وه، كه بۆچوون له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌باره‌ی دۆسیه گه‌وره‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ین.
له به‌رانبه‌ردا دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی دا، كه پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات زۆر باشتر ده‌بێت، له‌وه‌ی كه له ڕابردوو بوونی هه‌بوو و به‌یه‌كه‌وه داهاتوویه‌كی زۆر باشمان ده‌بێت.