وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن، چین ڕازی بكه‌ن كه ڕۆڵی چالاكتر بۆ چاره‌سه‌كردنی ته‌نگژه‌ی ئێران بگێڕێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دیداری لووتكه‌ی نێوان تره‌مپ و شی له هۆڵی گه‌وره‌ی گه‌ل له په‌كینی پایته‌ختی چین ده‌ستی پێ كرد.
ماركۆ
رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دیدارێكی له‌گه‌ڵ تۆڕی فۆكس نیوز دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا بیانووی باشی هه‌یه و ده‌یداته چین كه پێویستی تێوه‌گلانی چین بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و كۆتاییهێنان به گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران بكات.
زیاتر گوتی، ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی چینه كه ململانێكان كۆتاییان بێت، به ئومێدین كه باوه‌ڕییان پێ بهێنین، تا ڕۆڵی چالاكتر بگێڕن و هانی ئێران بده‌ن كه ده‌ست له‌وه هه‌ڵبگرێت كه ئه‌نجامی ده‌دات و چیتر ئه‌وه‌ی ئێسته له كه‌نداو ده‌یكات، دووباره‌ی نه‌كاته‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی رۆبیۆ گوتی، بیانووی خۆمان بۆ لایه‌نی چینی ده‌خه‌ینه ڕوو، تا ئه‌وان جموجۆڵ بكه‌ن و ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنن كه هه‌ردوولا بگه‌ن به ڕێككه‌وتنێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت.
ئابووری چین پشت به به‌رهه‌مهێنان و هاورده‌كردن ده‌به‌ستێت، نه‌ك به‌كاربردنی ناوخۆ، ئه‌مجۆره ئابوورییانه به‌هۆی داخستنی گه‌رووی هورمز به خێرایی هه‌ره‌س ده‌هێنن، چونكه به‌هۆی كه‌می نه‌وت و غاز به‌رهه‌مهێنانی كاڵاكان له چین كه‌م ده‌كه‌ن و هاورده‌ی ئه‌و وڵاته‌یش به ته‌واوی داده‌به‌زێت.