به‌رپرسێكی باڵای كۆریای باشوور ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، كه چاوه‌ڕوان ناكرێ هیچ لایه‌نێكی تر جیا له ئێران به‌رپرسیار بێ له هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتی بارهه‌ڵگری كۆریای باشوور "نامو" له گه‌رووی هورمز و به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی یونهابی فه‌رمی
كۆریای باشوور له زاری ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی وڵاته‌كه‌ی گواستییه‌وه، كۆریای باشوور ده‌ست به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی دیپلۆماسی ده‌كات، له كاتێكد هیچ لایه‌نێك به فه‌رمی دیاری نه‌كرێت، كه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كه‌شتی نامو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش دووپاتی كرده‌وه، كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكرێ جیا له ئێران هیچ لایه‌نێكی تر هه‌بێت، كه به‌رپرس بێ له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه، چونكه ته‌نیا كۆماری ئیسلامی ئێران له گه‌رووی هورمز هه‌ڕه‌شه له كه‌شتییه‌كان ده‌كات و په‌لاماریان ده‌دات.
له ڕۆژی یه‌كه‌می ئۆپراسیۆنی كه‌شتیوانی ئازاد له گه‌رووی هورمز كه ئه‌مه‌ریكا به به‌شداری 15 هه‌زار سه‌رباز و 100 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و كه‌شتی جه‌نگی ده‌ستی پێكرد، چه‌ند كه‌شتییه‌ك توانیان گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕێنن، به‌ڵام یه‌كێك له‌و كه‌شتیانه كه كه‌شتی بارهه‌ڵگری كۆریای باشوور "نامو" بوو، به مووشه‌ك هێرشی كرایه سه‌ر و زیانی ماده‌ی زۆری پێگه‌یشت، ئه‌مه‌یش تووڕه‌یی كۆریای باشووری لێ كه‌وته‌وه و ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشبه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی سه‌ر كه‌شتییه‌كه كردووه.