وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات به فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆی ڕه‌تی كرده‌وه، كه دووپاتی له‌وه كردبووه‌وه، له كاتی جه‌نگ سه‌ردانی ئیماراتی كردووه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئالنهیان ئه‌نجام داوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هاتووه، كه سه‌ردانه‌كه نهێنی بووه و له سه‌روبه‌ندی بۆردمانكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجام دراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئیمارات له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وێرانی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه ئاشكرای كرد، كه پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل ئاشكران و له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ئیبراهیمی گه‌شه‌یان كردووه و هیچ پێویستی به نهێنیبوون و شاردنه‌وه نییه.
ئاماژه‌ی داوه، هه‌ر ده‌نگۆیه‌ك بۆ سه‌ردان و ڕێكخستنی نائاشكرا هیچ ڕاستییه‌كی له پشته‌وه نییه، ئه‌گه‌ر له سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیمارات بڵاو نه‌كرێته‌وه و پشتڕاست نه‌كرێته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هاتووه، ڕۆژی 26ی ئادار/مارس واته به‌ر له نزیكه‌ی 11 ڕۆژ پێش ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، هه‌ریه‌ك له شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان و بنیامین نه‌تانیاهۆ له شاری "ئه‌لعین"ی سه‌ر سنووری سوڵتاننشینی عومان چاویان به‌یه‌كتر كه‌وتووه و كۆبوونه‌ته‌وه.