سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار ئاشكرای كرد، كه بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پێشنیازێكی خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا، تا هێزه‌كانی كۆماندۆز به ئه‌ركی دابه‌زین له ناو خاكی ئێران و بردنی یۆرانیۆمی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبستن و دوای ئه‌وه‌یش كۆتایی به جه‌نگ بهێنرێت.
ئه‌و زانیارییانه له كاتێكدایه له ڕۆژانی ڕابردوو سه‌رچاوه‌كان له واشنتنه‌وه دووپاتیان كرده‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ چین، هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی داهاتووی ململانێكان له‌گه‌ڵ ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نێت و سه‌ره‌تا ده‌یه‌وێ چین هان بدات گوشار له‌سه‌ر تاران دروست بكات، تا به مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕازی ببێ و جه‌نگ كۆتایی بێت.
ئافی ئه‌كشنازی په‌یامنێری سه‌ربازی ڕۆژنامه‌ی مه‌عاریفی ئیسرائیلی ده‌ڵێ، ویستی
ئیسرائیل ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانی كۆماندۆزی سه‌ر به هێزی ئاسمانی وڵات بۆ ئه‌و ئه‌ركه پڕ له مه‌ترسییه ڕاسپێرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ئه‌و هێزه پێشتر خۆیان سه‌لماندووه و ئه‌ركی زۆر گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه كه پڕ له مه‌ترسی و زۆر هه‌ستیار بووه.
پێشتر له هه‌شتی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2024 هێزی كۆماندۆزی ئیسرائیلی له نێو دڵی خاكی ئێران دابه‌زین و چه‌ندان بزوێنه‌ر و كارگه‌ی دروستكردنی مووشه‌كی بالیستیكیان ته‌قانده‌وه و دواتر گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی له‌وكاته ئه‌و هێزه له ئێران ئه‌نجامیان دا، ده‌توانن دووباره‌ی بكه‌نه‌وه و له هه‌ر شوێنێكی تری دنیایش ئه‌ركی له‌مجۆره بگرنه‌ئه‌ستۆ.