جێگری پارێزگاری تاران به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، كه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل پلان بۆ هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی فره‌وان له دژی ئێران داده‌نێن و به‌رده‌وامن له گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ هێزه‌كانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
كامران غه‌زنه‌فه‌ری جێگری پارێزگاری
تاران ئاشكرای كرد، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل سوورن له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی ژماره‌یه‌ك دوورگه‌ی ئێرانی له باشووری وڵات، ئه‌مه‌یش پێوه‌سته به داواكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌ستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم و ده‌ركردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو له وڵاته‌كه‌مان و ده‌ستهه‌ڵگرتن له پشتیوانیكردنی گرووپه چه‌كداره‌كانی میحوه‌ری موقاوه‌مه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستێكی له‌رزۆك بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له هه‌فته‌ی ڕابردوو دوو كرده‌ی سه‌ربازیان دژی ئێران ئه‌نجام دا و به كه‌شتی جه‌نگی هێرشیان كرده سه‌ر ئامانجێكی ئێرانی، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری ئه‌و هێرشانه بخاته ڕوو.
له 28ی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران و عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری پێشوو و ده‌یان سه‌ركرده‌ی باڵای ئه‌و وڵاته‌یان به ئامانج گرت، دوای 40 ڕۆژ له جه‌نگ و بۆردمان، دواجار له حه‌وتی نیسان/ئه‌پریل ئاگربه‌ست له نێوان هه‌ردوولا به نێوه‌ندگیری پاكستان ڕاگه‌یه‌نراو و گه‌ڕێكی دانیشتنی ڕاسته‌وخۆ له نێوان شاندی هه‌ردوو وڵات ئه‌نجام درا، بێ ئه‌وه‌ی به هیچ ئه‌نجامێك بگه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار درێژكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام گرژی و ململانێكان له كه‌نداو و گه‌رووی هورمز به‌رده‌وامیان هه‌یه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌پانده سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران و تارانیش به‌رده‌وامه له داخستنی گه‌رووی هورمز.