حكوومه‌تی ئیتاڵیا به فه‌رمی ئاشكرای كرد، كه دوو كه‌شتی جه‌نگی ده‌نێرێته ئاوه‌كانی كه‌نداو، تا له‌گه‌ڵ جموجۆڵی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمز به‌شدار بێ، كه له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و فڕه‌نساوه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.
گویدۆ كرۆزیتۆ وه‌زیری به‌رگری
ئیتاڵیا ئاشكرای كرد، كه ڕۆما دوو كه‌شتی مین هه‌ڵگره‌وه ده‌نێرێته نزیكترین شوێن له گه‌رووی هورمز و سه‌ره‌تایش له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌ست به جووڵه ده‌كه‌ن و به ده‌ریای سوور تێپه‌ڕ ده‌بن و ده‌چنه ئاوه‌كانی ده‌ریای عه‌ره‌ب و دواتر كه‌نداوه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرای كرد، كه سه‌ره‌ڕای ناردنی ئه‌و دوو كه‌شتییه، به‌ڵام هیچ هه‌ڵمه‌ت و جموجۆڵێك ناكه‌ن، ته‌نیا دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جووڵه و ئۆپراسیۆنه‌كانیان ده‌دات.
له‌باره‌ی پێویستی كات بۆ گه‌یشتنی ئه‌و دوو كه‌شتییه مین هه‌ڵگره‌وه بۆ كه‌نداو، كرۆزیتۆ گوتی، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، تا هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه‌مان ده‌گه‌نه ئاوه‌كانی كه‌نداو.
ناردنی دوو كه‌شتی مینهه‌ڵگره‌وه بۆ كه‌نداو له‌لایه‌ن ئیتاڵیاوه له كاتێكدایه، پێشتریش به‌ریتانیا كه‌شتی وێرانكه‌ری دراگۆن و فڕه‌نسایش كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری شارل دیگۆلی ڕه‌وانه‌ی ئاوه‌كانی ده‌ریای عه‌ره‌ب و نزیك له كه‌نداو و گه‌رووی هورمز كردووه.
هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا و فڕه‌نسا سه‌ركردایه‌تی ده‌سپێشخه‌رییه‌ك بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز به به‌شداری 40 وڵاتی تر ده‌كه‌ن و له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن تا بتوانن گه‌رووی هورمز به ڕووی كه‌شتییه‌كان بكه‌نه‌وه.