سوپای ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌ره‌ڕای سه‌پاندنی گه‌مارۆی ده‌ریایی به‌سه‌ر ئێران، به‌ڵام ڕێ له گه‌یشتنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئێران ناگرن و ڕه‌زامه‌ندییان پێ ده‌ده‌ن تا بگه‌نه ئه‌و وڵاته.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "
سێنتكۆم" بڵاوی كرده‌وه، كه له چوارچێوه‌ی پشتیوانی هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئێران، تا ئێسته ڕێگه‌مان به 15 كه‌شتی بازرگانی داوه، تا كه‌لوپه‌ل و پێویستییه‌كانی ژیان بگه‌یه‌ننه ئێران.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و كه‌شتییانه جووڵه‌یان كردووه و له به‌نده‌ره‌كانی ئێران گیرساونه‌ته‌وه و كه‌لوپه‌ل و پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌و وڵاته و یه‌كێكی تریش له‌و كه‌شتیانه دوای دانانی باره‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ڕێگه‌یان داوه بچیته‌وه نێو ئاوه كراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
كاپتن تیم هۆكینز گوته‌بێژ به ناوی سێنتكۆم ئاشكرای كرد، ئه‌و بڕیاره له چوارچێوه‌ی حاڵه‌تی تایبه‌تی مرۆیی سنووردار هه‌ژمار ده‌كرێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌مارۆكه له 13ی نیسان/ئه‌پریله‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام كه‌شتییه‌كانی هه‌ڵگری هاوكاری مرۆیی ماوه ماوه ڕیگه‌یان پێ ده‌درێ بگه‌نه ئێران.