دەستەی ئۆپراسیۆنی بازرگانی دەریایی بەریتانیا ئەمڕۆ پێنجشەم ئاشكرای كرد، لە ئاوەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری فوجەیرەی ئیمارات، كەسانێك سەركەوتوونە سەر كەشتییەكە و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌دا گرتووه، له‌و كاته‌ی له ڕێگه‌دابوو به‌ره‌و سنووری ئاوی ئێران بڕوات
دەستەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی داوە، راپۆرت و ئاگاداركردنەوەیان پێگەیشتووە لەبارەی ڕووداوێك كە لە دووریی 38 میل لە باكوری ڕۆژهەڵاتی فوجەیری ئیمارات ڕووی داوە.
لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، كەسانی نەناسراو سەركەوتوونە سەر
كەشتییەك، لەو كاتەی خەریكی ڕۆیشتن بەرەو سنوورە ئاوییەكانی ئێران بووه.
تا ئێسته گرتنی كه‌شتییه‌كه به فه‌رمی له‌لایه‌ن ئێران یان هیچ لایه‌نێكی تر پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ كه ئێرانییه‌كان ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كاره بن و ده‌ستیان له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه هه‌بووبێت.
سوپای پاسداران خاوەنی ژمارەیەكی زۆر بەلەمی بچووكی تیژڕۆیە كە بۆ هێرشی كتوپڕ و لەناكاو بە خێرایی بەكاریان دەهێنێت، پێشبینی دەكرێ كەسانی سەربە ئێران لە ڕێگەی ئەو بەلەمە بچووكانەوە، گەیشتبنە سەر كەشتییەكە و كۆنتڕۆڵیان كردبێ و ئێستە بەرەو ئاوەكانی ئێران بیبەن.
لە دوای دەستپێكی بۆردمانكردنی ئێران لەلایەن ئەمەریكا و ئیسرائیل لە 28ی شوبات/فێبرایەری ڕابردووەوە، ئێران گەرووی هورمزی بە ڕووی كەشتییەكان داخستووە و تاكوتەرا كەشتی بە گەرووەكە تێپەڕ دەبن، ئەمەیش وایكردووە كە دنیا تووشی تەنگژەی وزە بكات، چونكە ڕێژەی 20%ی نەوتی خام بۆ بازاڕەكانی دنیا لە ڕێگەی ئەو ڕێڕەوە ئاوییەوە دەگەیشتە بازاڕەكانی دنیا.