وەك بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەم پەرلەمانی عێراق دەنگی بە پێكهاتەی كابینە و كارنامەی حكوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتیی عەلی زەیدی دا، لەو دانیشتنەی تەواوی سەرۆكایەتییەكانی عێراق و سەركردەی هێزە سیاسییەكان و نێردە دیپلۆماسییەكان و پەرلەمانتاران ئامادەی بوون، ناوی بەشێكی وەزیرانی كابینەكەی زەیدی كە بە زۆرینە دەنگیان پێ درا و پەسند كران بریتین لە:
*باسم محەمەد خزەیر وەزیری نەوت لە هاوپەیمانی ئیعمار و تەنمییە.
*فالح ساری وەزیری دارایی لە رەوتی حیكمەی نیشتمانی.
*عەبدولكەریم عەبتان وەزیری پەروەردە لە حزبی تەقەدوم.
*عەلی سەعد وهەیب وەزیری كارەبا لە هاوپەیمانی ئیعمار و تەنییە.
*وەهەب سەلمان محەمەد وەزیری گواستنەوە سەر بە رێكخراوی بەدر.
*موسەنا عەلی مەهدی تمیمی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو سەر بە رێكخراوی بەدر.
*عەبدولحوسێن عەزیز موووسەوی وەزیری تەندروستی سەر بە هاوپەیمانی نەهج وەتەنی.
*مستەفا نزار جومعە وەزیری بازرگانی.
*مستەفا جەبار سەنەد وەزیری پێوەندییەكان.
*عەبدولرەحیم جاسم وەزیری كشتوكاڵ.
*سروە عەبدولواحید وەزیری ژینگە سەر بە نەوەی نوێ.
*فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان.
*خالید شوانی وەزیری داد سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
دوای ئەوە متمانە بە حكوومەتی زەیدی درا و دەتوانێت دەستبەكار بێت، هاوكات دەنگدان لەسەر ژمارەیەك پۆستی ویزاری بەهۆی بوونی ناكۆكی یان یەكلانەبوونەوەیان بۆ دوای جەژن دواخراون.