عێراقچی و باراك پیرۆزبایی لە زەیدی دەكەن

:: PM:09:00:14/05/2026 ‌

ئەمڕۆ حكوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتیی عەلی زەیدی لە پەرلەمان متمانەی پێ درا، دوای متمانەپێدان بە حكوومەتەكەی، هەریەك لە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و تۆم باراك نێردراوی تایبەتی ئەمەریكا بۆ سووریا پێیرۆزباییان لە زەیدی كرد.

عێراقچی لە بەیاننامەیەك پیرۆزبایی لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتیی عەلی زەیدی كرد، هەروەها خۆشحاڵی خۆی بەرانبەر بە مانەوەی فوئاد حوسێن لە پۆستەكەی وەك وەزیری دارایی عێراق دەربڕی و بە برا ناوی برد، دووپاتی كردەوە كە فرەوانكردنی پێوەندییە دۆستانە و برایانەكانی نێوان تاران و بەغدا بە بەردەوام لە سەرووی گرنگیدانی سیاسەتی دەرەوەی ئێمە بووە. 

لە لایەكی تر تۆم باراك نێردراوی تایبەتی ئەمەریكا بۆ سووریا پیرۆزبایی لە زەیدی كرد بەهۆی متمانەدان بە حكوومەتەكەی لە لایەن پەرلەمانی عێراق و داوای كاركردنی حكوومەتەكەی كرد بەو شێوەی لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا بگونجێت.

باراك لە پۆستێك لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، چاومان لە هاریكارییە لە چەند ئەجیندایەكی بوێرانە كە لەگەڵ بەرژەوەندییە هاوبەشەكانمان دەگونجێت، لەوانە بنیاتنانی عێراقێكی خاوەن سەروەری و گەشەسەندوو و سەقامگیر، بە ئاشتییانە لەگەڵ دراوسێكانی بژیت و هەل و گەشەسەندن بۆ تەواوی هاووڵاتییانی لە هاوبەشییەكی سوودگۆڕكی لەگەڵ ئەمەریكا فەراهەم بكات. 

باراك دووپاتی كردەوە، هەریەك لە سەرۆك ترەمپ و ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوە و تەواوی ئەمەریكا لەوپەڕی ئامادەسازیدان لە نزیكەوە لەگەڵ ئێوە و حكوومەتەكەتان كار بۆ پەرەپێدان بە ئامانجە هاوبەشەكەمان بكەین، لەوانە بەدیهێنانی گەشەسەندن بۆ گەلی عێراق و لەناوبردنی تیرۆر، كە بە بەردەوام بەربەست بووە لەبەردەم بۆ پێشكەوتنی گەل.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل