ئەمڕۆ هەینی 14ی شوباتی 2025، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە، وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک ڕێککەوتنێکی "خراپ" لەگەڵ ئێران ناکات، ئاماژەی بەوەش دا کە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن تارانەوە، بە واتای کۆنترۆڵکردنی هەمیشەیی گەرووی هورمز دێت.
ڕوبیۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئەگەر ڕێگە بدەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئەوا بەشێوەیەکی هەمیشەیی کۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەکات.
هەروەها گوتی، ئێرانییەکان هەڵەن ئەگەر وا بیر بکەنەوە کە ئێمە نەرمی دەنوێنین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن. لەژێر هیچ بارودۆخێکدا ڕێککەوتنێکی خراپ لەگەڵ ئێران ناکەین.
سەبارەت بەوەی ئایا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا داوای هاوکاری لە چین کردووە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە کە ترەمپ هیچ داوایەکی لە سەرۆکی چین نەکردووە سەبارەت بە پرسی ئێران و ڕای گەیاند، ئێمە پێویستمان بەوە نییە.