نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریكا FBI رای گەیاند بڕی 200 هەزار دۆلار بە هەر
كەسێك دەكات زانیاری بۆ گرتن و دۆزینەوەی مۆنیكا ویت بدات كە ئەفسەرێكی پێشووی هێزی
ئاسمانی ئەمەریكایە و بە سیخوڕیكردن بۆ ئێران تۆمەتبارە.
ئەمڕۆ هەینی 15ی ئایار نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی
ئەمەریكا ئاشكرای كردووە، بڕی 200 هەزار دۆلار بۆ هەر كەسێك تەرخان دەكات ئەگەرهاتوو
زانیاری بدات و ببێتە هۆی گرتن و دۆزینەوەی مۆنیكا ویت. مۆنیكا ویت لە 2019 وە دیار
نەماوە.
لە ساڵی 1979 لە دایكبووە و لە تەمەنی 19 ساڵییەوە
چووەتە ریزی هێزەكانی ئەمەریكا، پسپۆڕ بووە لە دژە هەواڵگری و بە سیخوڕیكردن بۆ ئێران تۆمەتبارە، لە ساڵی 2012 بە ناوی خوازراوە و سەردانی ئێرانی كردووە
مۆنیكا ویت لە سعوودیە لە ریزی سوپای ئەمەریكا خزمەتی سەربازی كردووە
و دواتریش ماوەیەك لە عێراق بووە لە زانكۆ زمانی فارسی خوێندووە و ماوەیەك سەرقاڵی
لێكۆڵینەوە بووە لە ئیسلام ساڵانێكە دیار نەماوە.