وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رای گەیاند ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لبنان بۆ ماوەی 45 رۆژی تر درێژ كرایەوە.
ئەمڕۆ هەینی 15ی ئایار وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رای گەیاند، رێككەوتنی وەستاندنی توندوتیژی لە نێوان ئیسرائیل و لبنان درێژ دەكرێتەوە و ماوەی درێژكردنەوەی 45 رۆژە.
پێشتر ئەمەریكا سەرپەرشتی رێككەوتنێكی نێوان ئیسرائیل و لبنانی كرد بوو، بەگوێرەی رێككەوتنەكە ئیسرائیل هیچ هێرشێك ناكاتە سەر لبنان، لبنانیش پابەند دەبێت بەوەی كێشەی چەكی میلیشیای حزبوڵا چارەسەر بكات.
حزبوڵا بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدات ئەو رێككەوتنە پێشێل بكات و ئیسرائیلیش لە هێرشەكانی بۆ سەر پێگەكانی حزبوڵا بەردەوامە.
حزبوڵا لەلایەن ئێران لە سەرەتای هەشتاكانی سەدەی رابردوو دامەزراوە، لە ئەمەریكا و ئیسرائیل و چەندانی وڵاتی تریش بە رێكخراوێكی تیرۆریستی دادەنرێت و لە لبنانیش باڵە سەربازییەكەی بە رێكخراوێكی نایاسایی دادەنرێت.