بۆ جاری دووەم میلیشیایەك هێرش دەكاتە سەر سەرۆكی زانكۆیەكی بەغدا

:: PM:10:20:15/05/2026 ‌
لە رۆژی دووشەمەوە تا ئێستە دووجار هێرش كراوەتە سەر ماڵی عەبدولرەزاق ماجدی سەرۆكی زانكۆی ئیسرا لە بەغدا، بە هۆی ئەوەی ئامادە نەبووە كوڕی بەرپرسێكی میلیشیای حزبوڵا لە تاقیكردنەوەكان دەربچووێنێت.

ئەمڕۆ هەینی 15ی ئایار میدیای عێراقی بڵاوی كردووەتەوە بە بۆمب هێرش كراوەتە سەر ماڵی  عەبدولرەزاق ماجدی لە بەغدا. ماجدی سەرۆكی زانكۆی ئیسرای ئەهلییە. 

دووشەمی رابردوو جارێكی تر هێرش كراوەتە سەر ماڵەكەی و بۆمبی دەنگیان بۆ فڕێ داوە، چەند جارێكیش هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە، هۆكارەكەیش ئەوەیە ئامادە نەبووە قوتابییەكە لە دەرەوەی رێنماییەكانی زانكۆكە دەربچووێنێت كە قوتابی كۆلیژی ئەندازیاری بووە.

هەر بۆیە بڕیاری گرتن بۆ ئەو قوتابیە دەرچوە بە ناوی ئەحمەد نوورەدین كە كوڕی بەرپرسێكی كەتائیبی حزبوڵای عێراقییە، بە مادەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل