میدیای ئیسرائیل: موجتەبا خامنەیی دژی ئەوەیە سازش بۆ ئەمەریكا بكرێت

:: PM:10:35:15/05/2026 ‌
میدیای ئیسرائیل بڵاوی كردووەتەوە، بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی هەواڵگری ئیسرائیل موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران دژی ئەوەیە سازش بۆ ئەمەریكا بكرێت.

ئەمڕۆ هەینی 15ی ئایار میدیای ئیسرائیل بڵاوی كردووەتەوە، بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەكانی ئیسرائیل رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئەوە نییە لە دانوستاندن سازش بۆ ئەمەریكا بكرێت و بەڵكو دەبێت ئێران لەسەر هەڵوێستی خۆی بەردەوام بێت.

سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی شەڕ ئیسرائیل پێیوایە هێشتا ئەو بڕیارە بە دەست دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكایە و پێشبینی ئەوەیش دەكات كە ترەمپ بڕیار بدات چەند هێرشێكی سنووردار بۆ سەر ئێران ئەنجام بدرێت.

 ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی گوتی، "ئارامم نەماوە بۆیە دەبێت ئێران لەگەڵمان رێك بكەوێت".



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل