سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه به فه‌رمانی ئه‌و و هێزه نه‌به‌زه‌كانی ئه‌مه‌ریكا شه‌وی ڕابردوو توانایان كۆتایی به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین تیرۆریسته‌كانی دنیا بهێنن و دووه‌م كه‌سی داعش بكوژن.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له تروس سۆشیال نووسیویه‌تی، ئه‌مشه‌و به فه‌رمانی من، هێزه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێزه چه‌كداره‌كانی نه‌یجیریا ئۆپراسیۆنێكیان به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دا، كه گرنگییه‌كی زۆر و ئاڵۆزییه‌كی زۆر له پلاندانانی هه‌بوو، تا به وردی كۆتایی به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین تیرۆریسته‌كانی دنیا له گۆڕه‌پانی جه‌نگ بهێنرێت.
ئه‌و تیرۆریسته "ئه‌بو بیلال ئهلمهندكی"یه و دووه‌م كه‌سی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه له دنیا و وابیری كردووه‌ته‌وه كه ده‌توانێ له ئه‌فریقا خۆی حه‌شار بدات، به‌ڵام نه‌یده‌زانی كه سه‌رچاوه‌كان له هه‌موو دنیا هه‌یه و ده‌توانرێ زانیاری له‌باره‌ی جموجۆڵه‌كانی به ئێمه بگه‌یه‌نێت.
تره‌مپ نووسیویه‌تی، ئهلمهنكی چیتر ناتوانێ گه‌لانی ئه‌فریقا بترسێنێت و پلان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان دابنێت، چونكه ئه‌و ڕیشهكێشكرا و به‌مه‌یش ئۆپراسیۆنه‌كانی داعش له دنیا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سوپای حكوومه‌تی نه‌یجیریای له به‌شداربوون له‌و ئۆپراسیۆنه كردووه.