عەلی زەیدی: قۆناغی داهاتوو قۆناغی هاوبەشیی راستەقینە دەبێت

:: PM:02:30:16/05/2026 ‌
لە یەكەم گوتاری دوای وەرگرتنی پۆستەكەی، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند، كار بۆ پاراستنی ماڵی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی كارگێڕی و دارایی دەكەن.

ئەمڕۆ شەموو 16ی ئایار، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند، رێگەی چاكسازی سەختە، بەڵام مەحاڵ نییە، قۆناغی داهاتوو قۆناغی هاوبەشیی راستەقینە دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان.

روونیشی كردەوە كە كاری لە پێشینەی كابینەكەیان، دەستپێكردنی بەرنامەیەكی هەمەلایەنەی چاكسازیی ئابووری و داراییە، بۆ بنیاتنانی ئابوورییەكی بەهێز تا پشت بە یەك سەرچاوە نەبەسترێت.

هەروەها دووپاتی كردەوە كە كار بۆ پاراستنی ماڵی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی كارگێڕی و دارایی دەكەن. وەك ئەو گوتی، ئەوە رێگرە لە بەردەم گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونی وڵات.

ئاماژەی بەوە دا، كەرتی پەروەردە و تەندروستی بەرەوپێش دەبەن و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكانی وەك كارەبا، ئاو، رێگەوبان و نیشتەجێبوون دابین دەكەن، دوور لە بەڵێنی بێ بنەما.

ئەوە لە كاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ عەلی زەیدی لە كۆشكی سەرۆكایەتیی حكوومەت لە بەغدا، لەلایەن محەمەد شیاع سوودانییەوە پێشوازیی لێ كرا و ئەركەكەی لێ وەرگرت، یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی بەڕێوە برد. 



وشە - وشه‌