میدیاكانی ئێران رایان گەیاند كە موحسین نەقوی وەزیری ناوخۆی پاكستان بە سەردانێكی رانەگەیەندراو گەیشتووەتە تارانی پایەتەختی ئێران، ئەوە لەوكاتە پاكستان لە دانوستانەكانی وەستانی شەڕ رۆڵی ناوەندگیر لە نێوان ئێران و ئەمەریكا دەبینێت و هەموو هەوڵێك بۆ دەست پێنەكردنەوەی شەڕ دەدات.
لە لایەكر تر رۆژنامەی
"نیویۆرك تایمز"یئەمەریكی لە چەند بەرپرسێكی گواستەوە كە ئەمەریكا و ئیسرائیل ئامادەسازییەكی چڕ بۆ ئەگەری دەست پێكردنەوەی هێرشەكانیان بۆ سەر ئێران دەكەن، لەوانە ئەگەر هەیە هێرشەكە بكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، لەناو پێشبینییەكان بە شكستهێنانی ئاگربەست و رێگەچارەی دیپلۆماسی.
روونی كردەوە، سەرۆك ترەمپ دوای گەڕانەوەی لە چین، لە دوای بەبنبەست گەیشتنی دانوستانەكان، خەریكە دەگاتە بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بە گەڕانەوە بۆ شەڕ، بەتایبەتی كە لە وەڵامی وەڵامەكەی ئێران بۆ پێشنیازی دوایی واشنتن گوتی، قبووڵكراو نییە، تاران یان بە رێككەوتن دەگات یان لەناو دەچێت.
لای خۆیەوە بیت هیگسیس وەزیری جەنگی ئەمەریكا لەماوەی دوایی رای گەیاند كە سوپای ئەمەریكا پلانی بۆ شەڕ هەیە ئەگەر پێویست بكات، ئەگەری هەیە هێرشەكانی سەر ئێران لە ماوەی چەند رۆژێك دەست پێ بكەنەوە، بەپێی سەرچاوە سەربازییەكانیش بژارەكانی بەردەم ئەمەریكا بریتین لە هێرشی سەربازی چڕتر و وردتر بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەكان و ژێرخانی سەربازی و سوپای پاسداران و سەركردەكانی.