بابەتی ئێران و بەرنامە ئەتۆمی و داخستنی گەرووی هورمز، بڕگەیەكی سەرەكیی سەردانەكەی هەفتەی رابردووی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بۆ پەكین بوو، ماڵپەڕێكی ئەمەریكی پێی وایە سەردانەكە لە گەیشتنی هەردوو وڵات بە دەستەوارە و رێككەوتن سەبارەت بە ئێران شكستخواردوو بوو.
ماڵپەڕی "مۆنیتۆر" ، ئاماژە دەكات، شاندی هاوەڵی
ترەمپ ستیڤ ویتكۆف و گارید كۆشنەری تیادا نەبوو، كە دوو دانوستانكاری سەرەكین لەگەڵ ئێران، هاوكات بەر لە سەردانەكە ترەمپ پێشبینییەكانی لەبارەی ئەو سەردانە كەم كردەوە، راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ بەشێك لە رێككەوتنەكانی گفتوگۆ و دیدارە دوو سەعاتییەكەی هەردوو سەرۆك كرد، لەوانە پێویستە گەرووی هورمز كراوە بێت و چین بەسەربازیكردنی گەرووەكە و سەپاندنی رسوومات بەسەر هاتوچۆی دەریایی رەت دەكاتە، چین ئامادەیە بڕێك نەوتی ئەمەریكا بكرێت، ناشبێت ئێران ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی و لە كاتی هەڵمەتە سەربازییەكە، پەكین ئامرازی سەربازی بە ئێران نادات.
بەپێی ماڵپەڕەكە بەڵگەكان لەسەر ئامادەیی پەكین بۆ گۆڕینی شێوازی مامەڵەكردنی لەگەڵ ئێران زۆر كەمن، بەتایبەتی كە ئەمەریكا وا سەیری ئێران دەكات وەك شادەماری سەرەكیی ژیانی ئابووریی ئێران، كاتێك تا ئێستەش سەرەڕای گەمارۆكانی ئەمەریكا كڕیاری سەرەكیی نەوتی ئێرانە و ئەو ئامرازانەی پێ دەفرۆشێت كە بەكارهێنانی دووسەرەیان هەیە.