بە وتەی بەرپرسانی ئێران كارتی گەرووی هورمز هیچی لە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەكی و درۆن و میلیشیاكانی لە ناوچەكە كەمتر نییە، ئەو زۆر بەهانای ئێران هاتووە و لەو رێگەیەوە كاریگەریی خستووەتە سەر ئابووریی دنیا و نرخی نەوت و سووتەمەنی، لەوەش زیاتر توانی كاریگەریی هێرشەكانی سەری بۆ تەواوی ناوچەكە و سەرچاوەكانی نەوت و غاز فرەوان بكات، پەرلەمانتارێكی ئێرانی نیازی وڵاتەكەی سەبارەت بە گەرووی هورمز ئاشكرا دەكات.
ئیبراهیم عەزیزی سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران لە پۆستێك لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، تاران میكانیزمێكی بۆ رێكخستنی هاتوچۆی دەرەیایی بە گەرووی هورمز ئامادە كردووە و بەمنزیكانە ئاشكرای دەكات، روونی كردەوە، لە چوارچێوەی باڵادەستیی نیشتمانی و مسۆگەركردنی ئاسایشی بازرگانیی نێودەوڵەتی، ئێران میكانیزمێكی پێشكەوتووی پەرە پێ داوە بۆ رێكخستنی هاتوچۆی كەشتییەكان بە گەرووی هورمز كە بەمنزیكانە ئاشكرا دەكرێت.
ئاماژەی كرد، بەڵام تەنیا رێگە بە بەكارهێنانی ئەو میكانیزمە بۆ كەشتییە بازرگانییەكان و وڵاتانی هاریكار بۆ ئێران دەدرێت، هەر بەپێی میكانیزمەكە رسوومات لە بەرانبەر خزمەتگوزاریەیكانیش پێشكەش دەكرێت وەردەگیرێت، هاوكات هاتوچۆكە لەبەردەم بەشداران لە "پڕۆژەی ئازادی"، واتە ئۆپراسیۆنە ئەمەریكییەكە بۆ رێكخستنی هاتوچۆی دەریاوانی لە گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە.