فەریق روكن جەبار نعێمە وەك ئەمینداری گشتیی سەربازی عەلی زەیدی دیاركرا كە هاوكات لەگەڵ ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراقە ،فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانیشە.
ئەمڕۆ شەموو16ی ئایار ماڵپەڕی
شەفەق نیوز بڵاوی كردووەتەوە، فەریق روكن جەبار نعێمە وەك ئەمینداری گشتی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق دیاری كرا، كە ئێستە عەلی زەیدییە.
لە عێراق سەرۆك وەزیران هاوكات فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانیشە.
رۆژی پێنجشەمی رابردوو لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە حكوومەتی عەلی زەیدی درا، بەڵام تەنیا لە 14 وەزارەت پێكهاتووە. هێشتا وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ناوخۆ یەكلایی نەكراونەتەوە.