لە ساڵوەگەڕیی رۆژی گۆڕە بەكۆمەڵەكان، ئەمڕۆ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە كە یادی قوربانیدانی گەورەی رۆڵەكانی گەلەكەمان بە هەموو پێكهاتەكانی دەكەینەوە، كە لەسەر دەستی رژێمی دیكتاتۆریی لەناوبراو رووبەڕووی دڕەندەترین شێوەكانی كوشتن و ئازاردان بوونەوە.
زەیدی لە پۆستێك لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، دووپات لە پابەندی بە بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ كەسوكاری قوربانییەكان دەكەینەوە، لەوانەی لەسەر دەستی دیكتاتۆرییەتی لەناوبراو شەهید بوون، یان ئەوانەی لە لایەن پاشماوەكانی كرانە ئامانج لەوانەی چوونە ریزی رێكخراوە تیرۆریستییەكان، بەڵێن دەدەین بە دابینكردنی ژیانێكی ئازاد و سەربەرزانە بۆیان و بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق.