ئاژانسی فارسی ئێرانی ئاشكرای دەكات، ئەمەریكا داوای كردووە ئێران 400 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پێتێنراوی پێ بدات، هەروەها تەنیا كار بە یەك وێستگەی ئەتۆمی بكات و ئەوانی تر بوەستێنێ.
ئەمڕۆ یەكشەم 17ی ئایار، ئاژانسی فارس ناوەڕۆكی چەند مەرجێكی ئەمەریكای بڵاو كردووەتەوە كە ئاراستەی ئێرانی كردووە، یەكەمیان ئەوەیە 400 كیلۆگرام مادەی یۆرانیۆم بە ئەمەریكا بدات، هەروەها هەموو وێستگە ئەتۆمییەكان بوەستێنێ تەنیا یەكێكیان كار بكات.
سێیەم واشنتن وەستاندنی جەنگ لە تەواوی گۆڕەپانەكان بە بەڕێوەچوونی دانوستاندنەكان دەبەستێتەوە.
لە هاوینی ساڵی رابردوو تەواوی وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران لەلایەن ئەمەریكاوە بۆردمان كران، تا ئێستەیش چارەنووسی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران دیار نییە و ئەمەریكا داوای دەكات.