میدیای فەرمی ئیمارات بڵاوی كردەوە، بە درۆن هێرش كراوەتە سەر وێستگەی ئەتۆمی "بەراكە"، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 17ی ئایار،
میدیای ئیمارات بڵاوی كردەوە، ئاگرێكی گەورە لە دەوروبەری وێستگەی براكە لە ئەبوزەبی بەرز بووەتەوە و وێستگەكە زیانی بەرنەكەوتووە، هەروەها هیچ زیانێكی گیانیش نەبووە.
بەگوێرەی چەند زانیارییەكی رۆژنامەوانی، ئاگرەكە لە ئەنجامی هێرشێك بووە كە بە درۆن ئەنجام دراوە.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەبوزەبی لە راگەیەنراوێكدا دەڵێ، "ئاگرەكە لە رووی ئاستی سەلامەتی تیشكدانەوە هیچ كاریگەرییەكی نییە و دەستەی ئیتحادی بۆ چاودێری ئەتۆمی دووپاتی دەكاتەوە كە ئاگرەكە هیچ كاریگەری بۆ سەر سەلامەتی وێستگەكەیش نەبووە و وەك پێشوو كار دەكات".