مالیكی: بە بەڵگە زەیدی و وەزیری كارەبا قەرزاری حكوومەتن

:: PM:04:01:17/05/2026 ‌
رائید مالیكی پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، بە فەرمی چەند لایەنێكی یاسایی ئاگادار دەكاتەوە و دەڵێ‌، "عەلی زەیدی سەرۆكی حكوومەت و عەلی سەعدی وەزیری كارەبا، گرێبەستیان لەگەڵ حكوومەت هەیە و قەرزاری حكوومەتن، یان دەبێت دەستبەرداری بەرژەوەندییەكان بن و یانیش دەست لە كار بكێشنەوە".

ئەمڕۆ یەكشەم 17ی ئایار، رائید مالیكی پارێزەر و پەرلەمانتاری خولی پێشوو ئاشكرای دەكات، داواكاری گشتیی ئاگادار كردووەتەوە، لەوەی بەریەككەوتنی بەرژەوەندییەكان لە دانانی سەرۆكی حكوومەت و  وەزیری كارەبادا هەیە، چونكە ئەو دووانە بەردەوام پێشتر گرێبەستیان لەگەڵ حكوومەت و وەزارەتەكان هەیە و قەرزاری حكوومەت، ئەمەیش لە یاسادا رێگەی پێ نادرێت.

بۆیە دەستەی دەستپاكی و لیژنەی یاسایی پەرلەمان و داواكاری گشتی ئاگادار دەكاتەوە لەوەی زەیدی و سەعدی، دەبێت دەستبەداری بەرژەوەندییەكانیان بن كە گرێبەستە لەگەڵ حكوومەت، یانیش لە ماوەی 90 رۆژ دەست لە كار بكێشنەوە، بەگوێرەی پڕۆژەیاسای دەستەی دەستپاكی و بەدەستهێنانی داهاتی ناڕەوا بە ژمارەی 30 ی ساڵی 2011.

هەریەك لە عەلی زەیدی و عەلی سەعدی بە جیا خاوەن كۆمپانیان و پێشتر لەگەڵ حكوومەت چەندان گرێبەستیان كردووە.
 










وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل