شیعە و سوننە بەیەكەوە جەژنی قوربان دەكەن

:: PM:08:00:17/05/2026 ‌

ئەمڕۆ یەكشەم هەریەك لە نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای نەجەف و سعوودیە رایان گەیاند كە سبەی دووشەم یەكەم رۆژی مانگی زیلحیجەیە و سێشەم 26ی ئەم مانگە رۆژی عەرەفەیە و چوارشەم 27ی ئایار یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە. 

ئەمڕۆ یەكشەم نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای نەجەف لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند كە سبەی دووشەم 18ی ئایار، یەكەم رۆژی مانگی زیلحیجەی ساڵی 1447ی كۆچییە، بەوەش یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەكەوێتە 27ی ئەم مانگە.

لای خۆیەوە دادگای باڵای سعوودیە رای گەیاند كە سبەی دووشەم سەرەتای مانگی زیلحیجەیە و وەستان لە چیای عەرەفات لە نۆی ئەو مانگەیە، دەكەوێتە رۆژی سێشەم 26ی ئایار و چوارشەمی دوای ئەوە، واتە 27ی ئایار یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل