دوێنێ یه‌كشه‌م به كاتی ئه‌مه‌ریكا دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌و وڵاته له كاتی مه‌شق و ڕاهێناندا خۆیان به‌یه‌كدا كێشا و هه‌ردووكیان به خراپی تێك‌شكان و كه‌وتنه خواره‌وه.
هه‌ردوو فڕۆكه‌كه له جۆری گرووله‌ر ئی ئه‌ی 18جی بوون و له كاتی مه‌شق و ڕاهێنان له ئاسمانی ویلایه‌تی ئیداهۆی ئه‌مه‌ریكا خۆیان به‌یه‌كدا كێشاوه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی میدیاكانی
ئه‌مه‌ریكا، ڕووداوه‌كه له‌و كاته ڕووی دا كه فڕۆكه‌وانی هه‌ردوو فڕۆكه‌كه ویستوویانه مانۆرێكی هاوبه‌ش له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو كۆنتڕۆڵی فڕۆكه‌كه‌یان له ده‌ست ده‌رده‌چێت و هه‌رزوویش به په‌ڕه‌شووت خۆیان ده‌خه‌نه خواره‌وه و به سه‌لامه‌تی ڕزگاریان ده‌بێت.
تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به په‌له گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و هێزه‌كانی ته‌ناهی و سوپایش به‌هه‌مانشێوه به‌رده‌وامن له پشكنین و لێكۆڵینه‌وه له دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌م ڕووداوه به وردی.
ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه وه‌شانێكی نوێی و تایبه‌تی هاوشێوه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف ئه‌ی 18ی ئه‌مه‌ریكییه، به جۆرێك دروستكراوه كه توانای جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی هه‌بێ و ڕیشه‌كێشی توانای به‌رگری ئاسمانی دوژمن بكات.
به توانای زۆری له دروستكردنی ژاوه ژاوه له‌سه‌ر سیسته‌می ڕاداره‌كان و پێوه‌ندییه‌كان هه‌یه و ئه‌مه‌یش وایكردووه ببێته ڕه‌گه‌زێكی به‌هێز و یه‌كلاكه‌ره‌وه له ئۆپراسیۆنه ئاسمانییه‌كاندا.
ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریایی ئه‌مره‌یكا به‌كارده‌هێنرێن و زۆربه‌ی جاریش له نمایش و مانۆره سه‌ربازییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه ده‌بینرێت.