كه‌ناڵ 12ی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ بژاره‌یه‌كی به‌رانبه‌ر به ئێران له‌به‌رده‌ست نه‌ماوه و دانوستانه‌كان گه‌یشتوون به بنبه‌ست و تاكه بژاره‌یش كه مابێت، ده‌ستكردنه‌وه‌یه به بۆردمانكردنی ئامانجه ستراتیجی و گرنگه‌كانی ئێران.
كه‌ناڵه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، به گوێره‌ی خه‌مڵاندن و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ئیسرائیل، سه‌رۆك تره‌مپ له كۆتایی ڕێگه‌كه‌دایه و هیچ بژاره‌یه‌كی له‌به‌رده‌م نییه و ناچاره ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی دژی ئێران بكاته‌وه.
له به‌شێكی تردا ئه‌و كه‌ناڵه
ئیسرائیلیه نووسیویه‌تی، تره‌مپ چیتر توانای ئه‌وه‌ی نییه به‌رگه‌ی به‌رده‌وامی دانوستانه‌كان بگرێ، كه له ڕاستیدا به بنبه‌ست گه‌یشتوون، گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن زۆر دووره و بۆچوون و ناكۆكییه‌كان زۆر فره‌وانن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌كارهێنانی گورزی سه‌ربازی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه سنوورداره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نزیك ده‌بینه‌وه له واده‌ی ده‌ستكردنی یارییه‌كانی مۆندیال كه له 11ی حوزه‌یران/یۆنیۆ.
هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پلانی بۆردمانكردنه‌وه‌ی ئێرانی ڕه‌وانه‌ی كۆشكی سپی كرد و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ن و له ئاماده‌كاری ته‌واودان، هاوكات سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان كرده‌وه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌م هه‌فته‌یه دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری كۆتایی بدات و له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی كۆ ببێته‌وه و بڕیارێكی چاره‌نووسساز له‌وباره‌وه بده‌ن.