سكاڵا لەسەر حكوومەتەكەی سوودانی تۆمار دەكرێت

:: PM:01:05:18/05/2026 ‌
لە دادگای فیدراڵی عێراق تانەیەك لەسەر بڕیارێكی حكوومەتی سوودانی تۆمار كرا كە تایبەتە بە بەرزكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت.

ئەمڕۆ دووشەم 18ی ئایار، موسەنا عەزاوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی عەزم رای گەیاند، لە دادگای فیدراڵی عێراق تانەیەكی لەسەر بڕیارێكی سوودانی تۆمار كردووە، بڕیارەكەیش بڕیاری ژمارە 1083ی ئەنجوومەنی وەزیرانە كە لە 2025 دەرچووە. 

بڕیارەكە تایبەتە بە بەرزكردنەوەی باجی كۆمپانیاكانی مۆبایل و ئینتەرنێت كە راستەوخۆ دوای ئەو بڕیارە، نرخی كارتی تەلەفۆن و ئینتەرنێت بە رێژەی 20% بەرز دەبێتەوە.

پەرلەمانتارەكە لەو روانگەیەوە ئەو تانەیەی تۆمار كردووە، گوایە بڕیارەكە نادەستوورییە.

پێشتر حكوومەتی سوودانی كۆمەڵێك بڕیاری دەركرد بۆ وەرگرتنی باج، بە ئامانجی زیادكردنی داهاتی نانەوتی حكوومەت.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل