وێڕای بەردەوامبوونی هەڕەشە و ئابڵۆقەی دەریایی ئەمەریكا لەسەر ئێران، كەچی ئێران ئەمڕۆ دەستەیەكی نوێی دامەزراند بە ناوی "دەستەی بەڕێوەبردنی رێڕەوە ئاوییەكانی هورمز".
ئەمڕۆ دووشەم 18ی ئایار، میدیای فەرمیی ئێران بڵاویان كردەوە، ئێران دەستەیەكی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دامەزراندووە، ئەو دەستەیە سەرپەرشتیی كارەكانی گەرووەكە دەكات. دەستەكەیشی ناو ناوە ، "دەستەی بەڕێوەبردنی رێڕەوە ئاوییەكانی هورمز".
لە چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی ئێران ئاشكرایان كرد، رێگە بە كەشتیی بازرگانی ئەو وڵاتانە دەدەن كە بە دۆستی ئێرانی دەزانن، بەڵام لە بەرانبەر تێپەڕبوونی كەشتییەكان، ئێران پارەیش وەردەگرێت.
كەچی لەلایەكی تر هەڕەشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران بەردەوامە و ئەمەریكا دووپات لەسەر بەردەوامبوونی ئابڵۆقەی دەریایی ئێرانیش دەكاتەوە.