ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای دەكات، پاكستان هەشت هەزار سەرباز و پۆلێكی فڕۆكەی جەنگی و سیستمی بەرگریی رەوانەی سعوودیە كردووە، ئەویش لە چوارچێوەی رێككەوتنێكی سەربازی كە پێشتر لەگەڵ سعوودیە ئەنجامی داوە.
ئەمڕۆ دووشەم 18ی ئایار، ئاژانسی
رۆیتەرز ئاشكرای دەكات، پاكستان بە قەبارەیەكی گەورە هێزی رەوانەی سعوودیە كردووە، تا ئێستە زانیارییە راستەقینەكان لەسەر بڕی هێزەكەی بڵاو نەكراوەتەوە. بەڵام ئاژانسەكە دووپاتی دەكاتەوە، یەكەمجارە ئاشكرا دەبێت كە هەشت هەزار سەربازی پاكستانی لەگەڵ فڕۆكە و سیستمی بەرگری لە سعوودیە دانراون.
سێ بەرپرسی ئاسایش و دوو سەرچاوەی حكوومی باسیان لەوە كردووە، ئاستی هێزەكە زۆر بەرزە و ئامانجەكەیش ئەوەیە لە هەر هێرشێكی نوێ بۆ سەر سعوودیە، بەرگری لەو وڵاتە بكرێت.
دووپاتی ئەوەیش كراوەتەوە كە ئەمە لە چوارچێوەی رێككەوتنێكی بەرگریی بووە.
پاكستان لەلایەك هێز لە سعوودیە بڵاو دەكاتەوە و لەلایەكی تریشەوە رۆڵی ناوبژیوانی لە نێوان ئەمەریكا و ئێران دەگێڕێت.