سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، گفتوگۆكانی ئێسته له‌گه‌ڵ ئێران به‌ڕێوه ده‌چن، پێشڤه‌چوونی ئه‌رێنی باشیان به‌خۆیه‌وه بینیووه و هیوای ئه‌وه‌یشی خواست، كه ئه‌م پێشڤه‌چوونانه بیانگه‌یه‌نێت به ڕێككه‌وتنێك، كه ئێران به‌وهۆیه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
له‌میانه‌ی چالاكییه‌كی كۆشكی سپی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی
ئه‌مه‌ریكا گوتی، من ڕازی ده‌بم به ڕێككه‌وتنێك كه بۆ هه‌میشه ڕێ له تاران بگرێت ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، ئێسته‌یش پێشڤه‌چوونی زۆر ئه‌رێنی له گفتوگۆكان بوونیان هه‌یه و ده‌بینن كه ئه‌مه ده‌مانگه‌یه‌نێته ڕێككه‌وتن یان نا.
ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ دوای چه‌ند سه‌عاتێك له بڕیاری دواخستنی بۆردمان و گورزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران دێت، كه بڕیار بوو ئه‌مڕۆ سێشه‌م بۆردمانه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر داوای میری قه‌ته‌ر و شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه و سه‌رۆكی ئیمارات بڕیاری دا هێرشه‌كه بۆ كاتێكی تر دوا بخرێت و چاوه‌ڕوانی ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆكان بكرێت.
ڕۆژی 28ی شوبات/فێبرایه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به چڕی ده‌ستیان به بۆردمانی ئێران كرد و شه‌ڕه‌كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 40 ڕۆژ به‌رده‌وامی هه‌بوو، دواتر له حه‌وتی نیسان/ئه‌پریل ئاگربه‌ست به نێوه‌ندگیری پاكستان ڕاگه‌یه‌نرا و گه‌ڕێكی دانیشتنی ڕاسته‌وخۆ له نێوان شاندی هه‌ردوو وڵات ئه‌نجام درا، به‌ڵام دواتر دانیشتنه‌كان ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌رێنیان لێ نه‌كه‌وته‌وه و شكستیان هێنا، به‌وهۆیه‌وه ئێسته ته‌نیا له ڕێی په‌یام و نامه‌ی نووسراوه‌وه له رێی پاكستانه‌وه، تاران و واشنتن گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
به‌هۆی نه‌گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و بوونی بۆشایی گه‌وره له نێوان هه‌ردوولا شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ زۆره، ئه‌گه‌ر تاران سازشی گه‌وره بۆ ئه‌مه‌ریكا نه‌كات و ئێرانیش تا ئێسته ئاماده‌ی سازشكردن نییه.