به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڤلادیمێر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیا ده‌ستی به گه‌شته‌كه‌ی بۆ چین كرد و ماوه‌ی دوو ڕۆژ له‌و وڵاته ده‌مێنێته‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوتا چینییه‌كه‌ی شی جین پینگ ده‌كات، گرنگترین دۆسیه‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كانیشیان فره‌وانكردنی پێوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسیه نێوده‌وڵه‌تییه هه‌ستیاره‌كان ده‌بێت.
شاندێكی باڵای وه‌زاری و به‌رپرسانی ئابووری و سه‌رۆكی گه‌وره كۆمپانیاكانی وزه‌ی
ڕووسیا یاوه‌ری پووتین ده‌كه‌ن له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌كین، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یش ده‌ركه‌وتووه، كه مۆسكۆ زۆر گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته چین، تا له‌و ڕێیه‌وه خۆی له سزای وڵاتانی ڕۆژئاوا بدزێته‌وه و ده‌رچه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت بۆ بازرگانی و فرۆشتنی نه‌وت و غاز بدۆزێته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه به‌هۆی جه‌نگی ڕووسیا دژی ئۆكراینا ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا سزای قورس و گه‌وره‌یان به‌سه‌ر مۆسكۆ سه‌پاندووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سبه‌ی چوارشه‌م سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی و فره‌وانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بێت و باس له په‌ره‌پێدانی زیاتری هاوبه‌شایه‌تی ستراتیجی نێوان هه‌ردوو وڵات بكرێت، هاوكات جه‌نگی ئۆكراینا و هێرش بۆ سه‌ر ئێرانیش دوو ته‌وه‌ری گرنگی گفتوگۆكان ده‌بن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی كۆشكی كرملێن هاتووه، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه كاری هاوبه‌ش و واژووكردنی ده‌یان ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو وڵاتی له بواری وزه و بازرگانی و گواستنه‌وه و ژێرخان لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
دۆسیه‌ی وزه یه‌كێك له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌كان ده‌بێت و به وردی باس له پرۆژه‌ی ڕاكێشانی بۆڕی غازی "هێزی سیبیریا2" ده‌كرێ، كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه مۆسكۆ هه‌وڵی گه‌یاندنی غازی وڵاته‌كه‌ی به چین ده‌دات.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی پووتین له كاتێكدایه هه‌فته‌ی ڕابردوویش دۆنالد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له په‌كین بوو و تاوتوێ كێشه و گرژییه‌كانی نێوان په‌كین و واشنتن و شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا دژی ئێران و چه‌ندان بابه‌ت و ته‌وه‌ری تری سه‌ره‌كی جێی بایه‌خی نێوان هه‌ردوو وڵات كرا.