سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئێران ئاشكرای كرد، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به نه‌رمی نواندن كردووه به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی ڕێ به ئێران بدرێ كه چالاكی ناوكی بۆ بواری ئاشتی به‌شێوه‌ی سنووردار و له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوكی هه‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه باڵایه‌ی ئێران بۆ
ڕۆیته‌رز دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌ی ڕێ به ئێران ده‌درێ، كه به‌رنامه‌ی ناوكی سنووردار و چاودێریكراوی بۆ بواری ئاشتی هه‌بێت، هاوكات ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندی داوه كه چاره‌كێكی ئه‌و پاره و سه‌رمایه‌ی ئێران كه له بانكه‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بلۆككراون، به ته‌واوی ئازاد بكات و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئێران، ئه‌مه‌یش به گوێره‌ی خشته‌یه‌كی كاتی ده‌بێ و هه‌نگاو به هه‌نگاو جێبه‌جێ ده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌یشی دووپات كرده‌وه، كه ئێران دووباره داوای له واشنتن كردووه كه سه‌ره‌تا جه‌نگ كۆتایی پێ بهێنرێن و گه‌رووی هورمز بكرێته‌وه و گه‌مارۆی ده‌ریایی هه‌ڵبگیرێت، دواتر له‌سه‌ر هه‌موو دۆسیه‌كان ده‌توانن گفتوگۆ و دانوستان بكه‌ن.
هاوكات دوێنێ دووشه‌م میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، كه واشنتن به هه‌ڵگرتنی سزا و گه‌مارۆكانی سه‌ر نه‌وتی ئێرانیش به‌هه‌مانشێوه ڕازی بووه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر چی تا ئێسته ئه‌مه ڕوون نییه.
دوێنێ ڕۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پاكستانی بڵاوی كرده‌وه، كه ئێران پێشنیازێكی ده‌ستكاریكراوی خۆی دووباره ڕه‌وانه‌ی واشنتن كردووه‌ته‌وه و پاكستانیش به فه‌رمی گه‌یاندوویه‌تییه ده‌ستی واشنتن و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت.