سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێكدا هەڕەشە لە ئەمەریكا و ئیسرائیل دەكات و دەڵێ، "ئەگەر هێرش بكرێتەوە سەرمان، ئەوا گۆڕەپانی جەنگ فراوان دەكەین و وا دەكەین دوور لە ناوچەكە بگرێتەوە".
ئەمڕۆ چوارشەم 20ی ئایار،
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێكدا دەڵێ، "ئەگەر هێرش بكرێتەوە سەر ئێران، ئەوا ئەمجارە جەنگەكە زیاتر فراوان دەبێت و ناوچەی دوورتر دەگرێتەوە".
شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، دەرفەتی دوو تا سێ رۆژی بە ئێران داوە بۆ ئەوەی خۆی لە هێرشەكان بە دوور بگرێت.
لە بارودۆخێكی ناڕۆشندا ئێران و ئەمەریكا بە سەرپەرشتیی پاكستان دانوستاندن دەكەن، دوو رۆژ لەمەوبەر بەرپرسێكی پاكستان گوتی، "بەردەوام ئەم دوو وڵاتە مەرجەكانیان دەگۆڕن".