كۆششەكانی پاكستان لە دانوستاندنی نێوان ئەمەریكا و ئێران بەردەوامە، ئاژانسی تەسنیم بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ موحسین رەزا نەقەوی وەزیری ناوخۆی پاكستان سەردانی تاران دەكات، لە ماوەی هەفتەیەكدا ئەمە دووەم سەردانی وەزیرە پاكستانییەكەیە.
ئەمڕۆ چوارشەم 20ی ئایار،
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی كردووەتەوە، وەزیری ناوخۆی پاكستان دەگاتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران كۆ دەبێتەوە. هەمان ئاژانس باسی لەوە كردووە ئەمە دووەم سەردانی وەزیری ناوخۆی پاكستانە بۆ تاران.
پاكستان هەوڵەكانی چڕ كردووەتەوە بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئێران و ئەمەریكا رێك بكەون، چونكە بەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی كرد لەوەی ئەگەر جەنگ هەڵبگیرسێتەوە، ئەوا گۆڕەپانەكەی زۆر فراوانتر و دوورتر دەبێت.
ئەو هەڕەشەیەی سوپای پاسداران لە وەڵامی هەڕەشەیەكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بوو كە گوتی، "دەبێت ئێران لە ماوەی دوو رۆژ تا سێ رۆژ رێكبكەوێ".