ئیمارات بۆ عێراق: دەستبەجێ ئەو هێرشانە رابگرە

:: PM:03:06:20/05/2026 ‌
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات داوا لە عێراق دەكات، بێ هیچ مەرجێك و دەستبەجێ ئەو هێرشانە رابگرێت كە لەلایەن میلیشیاكانەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ی ئایار، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە راگەیەنراوێكدا داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات، هەموو ئەو كارە دوژمنكارییانە رابگرێت كە لە خاكی عێراقەوە دەكرێنە سەر ئیمارات و وڵاتانی تر. دواجاریش ئەو هێرشانە بوون كە كرانە سەر وێستگەیەكی كارەبا لە ئەبوزەبی.
 
ئیمارات ئەو هێرشانە بە پێشێلكردنی سەروەریی خۆی دەزانێت و داوا لە عێراق دەكات، "بەپەلە و بێ هیچ مەرجێك ئەو هێرشانە بوەستێنێت و پێویستە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو هێرشانە بكات".

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندان هێرش لە خاكی عێراقەوە بە درۆن كراوەتە سەر ئوردن و كوێت و سعوودیە و ئیمارات.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل