ئەمڕۆ چوارشەم 20ی ئایاری 2026، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە دەنگۆی پێدانی چەک بە لایەنە کوردییەکان لەلایەن ئەمەریکاوە ڕای گەیاند کە حكوومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک پێوەندیی بەو پرسەوە نییە و داواش لە واشنتن دەکات ڕوونکردنەوە بدات.
پێشەوا هەورامانی لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵی (بی بی سی) فارسی سەبارەت بەو پرسە ڕای گەیاند، پێویستە ئەمەریکا بەشێوەیەکی ڕوون و شەفاف وەڵامی ئەو مەتەڵە بداتەوە کە چەکەکانی بۆ کوێ، بە کێ، چۆن، چەند و کەی داوە.
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم دووپاتیشی کردەوە، حكوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پێوەندییەکی بەم پرسەوە نییە، نە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و نە بە ناڕاستەوخۆ.