سەرچاوە هەواڵگرییەكانی ئەمەریكا بۆ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنیان ئاشكرا كردووە، ئێران بە خێرایی توانای سەربازیی خۆی رێك دەخاتەوە و درۆن بەرهەم دێنێت، بەشێوەیەك كە زۆر خێراترە لەوەی پێشبینی دەكرا.
ئەمڕۆ پێنجشەم 21ی ئایار، تۆڕی هەواڵی
CNN ی ئەمەریكی لە چەند سەرچاوەیەكی هەواڵگرییەوە زانیاری لەسەر بنیاتنانەوەی توانای سەربازیی ئێران ئاشكرا كردووە، سەرچاوەكان دەڵێن بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەكان، ئێران دەستی كردووە بە بەرهەمهێنانی درۆن، هەر دوای ئاگربەست لە سەرەتای نیسانەوە دەستی بەو كارە كردووە.
لەبارەی توانا سەربازییەكانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكرێت، خێراتر لەوەی پێشبینی دەكرا سوپای ئێران خۆی رێكدەخاتەوە.
لە 28 شوباتی رابردوو ئیسرائیل و ئەمەریكا هێرشیان كردە سەر ئێران و شەڕ 40 رۆژ بەردەوام بوو، دواتر ئاگربەست راگەیەنرا. ئەوكات دەگوترا ئێران بە تەواوی توانای سەربازی لە دەست داوە، كەچی ئێستە راپۆرتە ئەمەریكییەكە باس لەوە دەكات كە ئێران بە ماوەیەكی زۆر كورت، توانای سەربازی و پیشەسازیی سەربازیی خۆی گێڕاوەتەوە.