ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای دەكات، موجتەبا خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامیی ئێران، رێنوێنی داوە بۆ ئەوەی بە هیچ شێوەیەك یۆرانیۆمی پیتێنراو رەوانەی دەرەوەی ئێران نەكرێت، ئەمەیش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا تووڕە دەكات.
دوو سەرچاوەی باڵای ئێران ئەمڕۆ پێنجشەم 21ی ئایار، لێدوانیان بۆ
رۆیتەرز داوە و ئاشكرایان كردووە، رابەری باڵای ئێران رێنوێنی داوە بۆ ئەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو رەوانەی دەرەوەی ئێران نەكرێت كە ئاستی پیتاندنەكەی هێندە بەرزە، بە كەڵكی دروستكردنی چەكی ئەتۆمی دێت.
ئەمەیش پێداگریی تاران لەسەر رەتكردنەوەی داواكارییەكی سەرەكی ئەمەریكا دەردەخات.
رۆیتەرز باسی لەوەیش كردووە ئەو هەڵوێستەی ئێران، لەوانەیە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا تووڕە بكات.
لە حوزەیرانی ساڵی رابردوو ئەمەریكا هێرشی كردە سەر چوار وێستگەی ئەتۆمیی ئێران، لەو كاتەوە باس لەوە دەكرێت ئێران بە سەتان كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی هەیە و ئەمەریكا داوای رادەستكردنی دەكات.