كەناڵی حەدەسی سعوودی ئەمڕۆ زانیاری نوێ لەسەر بنكە ئیسرائیلییەكەی عێراق ئاشكرا دەكات و دەڵێ، "پێنج فڕۆكەی جەنگی ئیسرائیلی لە بنكەكەدا بوون لە جۆری شینۆك و بلاك هۆك بوون".
ئەمڕۆ پێنجشەم 21ی ئایار، كەناڵی حەدەسی سعوودی، زانیاری نوێ لەسەر بنكە سەربازی و ئاسمانییەكەی ئیسرائیل لە بیابانی نەخیب ئاشكرا دەكات. سەرچاوە تەناهییەكانی عێراق بە ماڵپەڕەكەیان راگەیاندووە، بەهۆی زیانگەیشتن بە رادارەكان، هێزە تەناهییەكانی عێراق بنكەكەی ئیسرائیلیان ئاشكرا نەكردووە، كەچی شوانێك بنكەكەی دۆزیوەتەوە.
حەدەس دەڵێ، "پێنج فڕۆكەی جەنگی لە بنكەكەدا بوون لە جۆری شینۆك و بلاك هۆك" ئەو شوانەی لێدوانی بۆ هێزە تەناهییەكانی عێراق داوە گوتوویەتی، چەكدارانی بنكە ئیسرائیلییەكە هەڕەشەی كوشتنیان لێ كردووە، هێزە عێراقییەكانیش لە ترسی رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئیسرائیلییەكە رادارەكانیان لە كار خستووە.
هەفتەی رابردوو رۆژنامە ئیسرائیلی و ئەمەریكییەكان ئاشكرایان كرد، بنكەیەكی ئیسرائیل لە بیابانی نەخیب بووە لە پارێزگای نەجەف، دواتر رۆژنامەی نیویۆرك تایمز گوتی، "دوو بنكە بووە". بنكەكانیش بۆ پشتیوانی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لە شەڕی ئێران بەكار هاتوون، تەنانەت رێڕەوی فڕینی یەكێك لە بنكەكان كیلۆمەترێك و 600 مەتر درێژ بووە.