داوا لە ئەوروپا دەكرێ وەزیرێكی ئیسرائیل سزا بدرێت

:: PM:04:05:21/05/2026 ‌
ئەنتۆنیۆ تایانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا داوا لە یەكێتیی ئەوروپا دەكات، سزا بەسەر ئیتمار بن غەفیر وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل بسەپێنێت بە هۆی مامەڵەكردنی لەگەڵ چالاكانی فریاكەوتنی غەزە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەم 21ی ئایار، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە لێدوانێكدا گوتوویەتی، "پێویستە وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا لە كۆبوونەوەی داهاتوویاندا، تاوتوێی سەپاندنی سزا بەسەر بن غەفیر بكەن".

تایانی ئاشكرای كردووە، بە فەرمی داوای لە كایا كالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا كردووە سزای بن غەفیر بدات، بەهۆی ئەو هەڵسوكەوتەی وەزیرە ئیسرائیلییەكە دژی چالاكانی گەلەكەشتی "خۆڕاگریی" ئەنجامی داوە،  "خۆڕاگریی" ناوی هەڵمەتێكی نێودەوڵەتی مرۆییە بۆ هاوكاریكردنی خەڵكی غەزەیە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل